پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پاریس سانجێرمان بووه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسا پاش ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی ڕینی برده‌وه .
له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمان رووبه‌رووی رین بوه‌وه‌و یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی یانه پاریسییه‌كه كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی پاریس سانجێرمان كیلیان مباپێ وئه‌نخێل دی ماریا له خوله‌كه‌كانی 57 و73 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی ڕینیش ئه‌درین هۆنۆ تۆماری كرد .
به‌و شێوه پاریس بۆ حه‌وته‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك و 11 هه‌مین جار له مێژوویدا ئه‌م جامه‌ی به‌ده‌ستهێنا .