ته‌ندروستی -
له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلێكی بەهێزی گه‌رما به‌مه‌به‌ستی هۆشیاری و ئاگاداربوونی هاوڵاتیان و خۆبه‌دوورگرتنیان له‌كاریگه‌ریه‌كانی گه‌رما و خۆپاراستن لە زیانه ته‌ندرووستیه‌كانی،دكتۆر .محمد سیدعلی بەرزنجی پزیشکی پایەبڵندی نەشتەرگەری گشتی، بەکالۆریۆس لە نەشتەرگەری گشتی و هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا زیانه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌م حاڵه‌ته باس ده‌كات بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
ڕێنماییه پێویسته‌كان:
1- لە تیشکی راستەوخۆخۆ و بەرکەوتنی راستەوخۆی خۆر خۆت بپارێزە.
2- لەکاتە گەرمەکاندا مەچۆره دەرەوە، بازارکردن و سەردانەکانت، هەروەها ئیش‌و کارکردنت بخەرە ئەوکاتانەی پلەی گەرمی نزمترە( شەوان).
3- ئاوی زۆر بخۆرەوە، نزیک بە سێ لیتر ئاو بخۆرەوە،گەر ئارەقکردنەوەت زۆر بوو یان لەبەر هەتاو ئیشتکرد دەتوانی زیاتر بخۆیتەوە.
4- بۆ پاراستنی هاوسەنگی خوێ و کانزاکانی تری لەشت هەوڵبدە تەنها ئاو نەبێت شەربەت و ئەو شلەمەنیانە بخۆرەوە کە ئامادەکراون بۆ وەرزش و مادە پێویستەکانیان تێدایە وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم.
5- تیشکی خۆر کاریگەریی خراپی لەسەر چاو و پێست هەیە، هۆیەکی بەرچاووی تووشبوون بە ئاوی سپی بۆیە چاویلکەی رەشی دژە خۆر لە چاو بکە، هەروەها دژەخۆر بەکاربهێنە بۆ پێستت.
6- ئه‌گەر وەرزشەوانی هەوڵبدە یارییەکانی رۆژە زۆر گەرمەکانت سوکتر و سادەتر بن و ئاوی زۆر بخۆیتەوە لەماوەی یاریکردنەکەتدا.
7- منداڵ و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كانیان هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی سینگ و دڵ مەترسی زیاتریان لەسەرە و پێویسته له‌ماله‌وه و له‌شوێنێكی فێنك بمێنه‌وه.
نیشانەکانی ووشکبوونەوە بریتین لەمانە :
- تینوویەتی زۆر
- ووشکبوونەوەی دەم و لێو.
- بێهێزی و سەرگێژبوون.
- سەرئێشە.
- ووشکبوونەوەی پێست
- کەمبوونەوەی رێژە و بڕی میزکردن.
ئەگەر هەستت بەم نیشانانە کرد هەوڵبدە پشوو بدەی، ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆیت و بخۆیتەوە.
خۆ ئەگەر ئەم نیشانانە درێژەی کێشا یاخود، سکچون و رشانەوە، تا، سکئێشە و سنگئێشە و گەشکەی لەگەڵ بوو سەردانی نەخۆشخانە بکە.