دیمه‌نێك له یاریه‌كانی خوله‌كه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌ڕێوه چوونی ته‌واوی یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی باسكه‌یی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان و عێراق هه‌رچوار تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی ( حله ، ختوت ، مه‌دره‌سه‌ی ته‌خه‌سوسی و حه‌ی ) توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق .
ئه‌مه‌و دوایی گه‌یشتنی تیپه‌كان به‌و قۆناغه لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی خوله‌كه بڕیاری دا له ڕۆژی هه‌ینی 19 ته‌مووزی 2019 و كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له به‌یانی یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ده‌ست پێبكات و له یه‌كه‌م یاری دا هه‌ردوو تیپی تۆپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی حله و ختوت به یه‌ك ده‌گه‌ن .
ئه‌مه‌و بڕیاره پاش كۆتاهاتنی ئه‌و یاریه‌و له كاتژمێر 11:30 خوله‌ك یاری دووه‌می قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین له نێوان تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی مه‌دره‌سه‌ی ته‌خه‌سوسی و حه‌ی به‌ڕێوه بچێت و براوه‌ی ئه‌و یاریانه ڕاسته‌وخۆ بۆ یاری كۆتایی خوله‌كه سه‌رده‌كه‌وێت .