پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌چاودێری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كوردستان ، پاڵه‌وانێتی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی خانمان به‌رێوه‌ده‌چێت .
هه‌روه‌ك بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی له‌كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌رۆی رۆژی 18 ی 7 ی 2019 به‌رێوه‌ده‌چێت و تێیدا و كێشه‌كانی ( 45 كغم ، 49 كغم ، 55 كغم ، 59 كغم، 64 كغم ، 71 كغم ، 76 كغم ، 81 كغم ، 87 كغم ) به‌شداری ده‌كه‌ن .