دیمه‌نێك له یاری نێوان تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌قلاَوه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان به‌به‌شداری چوار تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شه‌قلاَوه ، شۆڕیجه و نیشتیمان ) كۆتایی هات و تێیداو تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك و بة كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ توانی پله‌ی یه‌كه‌م له قۆناغی یه‌كه‌مدا مسۆگه‌ر بكات .
له دوا یاری خۆی له‌و قۆناغه‌دا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی شه‌قلاَوه كردوو دوایی یاریه‌كی یه‌كلایه‌نه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و سێ خاڵی كۆتایی له تییپی باله‌ی یانه‌ی شه‌قلاَوه وه‌ربگرن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی پله‌ی یه‌كه‌م له قۆناغی یه‌كه‌م مسۆگه‌ر بكات .