پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ش واده‌ی ده‌ست پێكی یاریه‌كانی ئاشكرا ده‌كات .
فیكره‌ت خه‌سره‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، دوای ئه‌وه‌ی بودجه‌مان بۆ دیاری كرا یه‌كێتیه‌كه‌مان كۆبونه‌وه‌كانی خۆی ده‌ست پێكرد بۆ ئه‌نجام دانه‌وه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانمان و خۆش به‌ختانه‌ش له یه‌كه‌م چالاكیدا خولی نایابی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی كوردستان‌مان ده‌ست پێكرد كه 12 تیپ تێیدا به‌شداری كردوو 6 تیپی گه‌یشته خولی بژارده ، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان ووتی ، بڕیاره له به‌رواری 10 ی مانگی ته‌مووز یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی كوڕان ده‌ست پێبكه‌ین و قۆناغی یه‌كه‌می یاریه‌كانی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌بێت و قۆناغی دووه‌م و كۆتایش له نێو هۆڵی یانه‌ی شه‌قلاَوه به‌ڕێوه ده‌چێت .
سه‌باره‌ت به خولی نایابی كچانی كوردستان ، فیكره‌ت خه‌سره‌و ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه خولی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه هه‌ربۆیه چه‌ند یانه‌یه‌كیش تیپی نوێیان دروست كردووه و پێكهاته‌ی به‌هێزیان هه‌یه بۆیه به گرنگمان زانی خولی باله‌ی كچان بۆ سه‌رجه‌م تیپه‌كان بێت و دواتر 6 تیپ بگاته خولی نایابی كوردستان .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی خولی كچان سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ی باله‌ی كوردستان ووتی ، بڕیاره له شاری هه‌ولێر تیپی باله‌ی یانه‌كانی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك له به‌رواری 16 ی مانگی ته‌مووز به یه‌ك بگه‌ن و سێ تیپ بگاته خولی نایاب و هه‌روه‌ك له شاری سلێمانی -یش تیپه‌كانی شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك به‌هه‌مان شێوه‌یه به یه‌ك ده‌گه‌ن له خولێك و 3 تیپی ده‌بێته به‌شداری خولی نایاب كه ئه‌م 6 تیپه له شاری دهۆك و له به‌رواری 1 ی مانگی 8 / 2019 خولێكی دیكه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه و پاڵه‌وان جامه‌كه‌ی به‌ده‌ست دێنێت .