پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ڕۆژئاوایی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرێن درێژه‌ی هه‌یه‌و له سێهه‌م یاری خۆیدا هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی قه‌ته‌ڕ بونه‌وه ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا و به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش بوونه خاوه‌ن 5 خاڵ له سێ یاری دا .
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق له یه‌كه‌م یاریدا و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی سعودیه توشی شكست هات به ئه‌نجامی 3-2 گێم و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاری توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به ئه‌نجامی 3-2 گێم له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كوێت و سێهه‌م یاریشی برده‌وه به سێ گێمی یه‌كلایه‌نه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق به كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو پێكهاته‌كه‌ی به‌هێز كراوه و هه‌ردوو یاریزانی لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( عه‌بدولاَ كه‌ریم و محه‌مه‌د كه‌ریم ) وه‌ك یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه له نێو ئه‌و پێكهاته‌یه‌دان .