پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی رێبه‌رێكی رۆژنامه‌وانی وه‌رزشی به زمانی كوردی بڵاو ده‌كاته‌وه .
هه‌رێز جه‌مال، ڕۆژنامه‌نووسی وه‌زرشی سه‌باره‌ت به كتێبه نوێیه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ئه‌و كتێبه ئه‌نجامی زیاتر له كاری ده‌ساڵ ئه‌زموونی مه‌یدانی منه له‌بواری وه‌زرش له پاڵه‌وانیتییه گه‌وره‌كانه، وه‌ك یه‌كه‌مین ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی وه‌رزشییه له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ببنه ڕۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی پرۆفیشناڵ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوی ژانره جیاوازه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی سه‌رده‌میانه باسكراوه‌و كارئاسانییه‌كی گه‌وره‌شه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه بواره‌كه‌وه‌و هاوكات كه‌لێنێكی گه‌وره‌ش له ناوه‌نده ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی بواری رۆژنامه‌وانی پڕ ده‌كاته‌وه كه له‌و بواره زۆر هه‌ژاره‌و كه‌م سه‌رچاوه‌یه.
هه‌رێز جه‌مال ئه‌وه‌شی خسته روو ئه‌ركی له چاپدانی ئه‌و رێبه‌ره له سه‌ر ئه‌ركی به‌رێز لاهور شێخ جه‌نگی بووه‌و له ئێستادا له چاپخانه‌یه‌كی تارانی پایته‌ختی ئێران له چاپدایه‌وه‌و به‌منزیكانه ده‌كه‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی .
هاوكات سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌شی كرد كه پاڵپشتی بوون بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كتێبه كه یه‌كه‌مجاره له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌م شێوازه بڵاو ده‌كرێته‌وه.