پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دوانزه‌یه‌م و دوا هه‌فته‌ی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ له 12 یاری دا پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تیپه به‌شداره‌كانی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و یاد عوسمانی یاریزانی هێرش به‌ری لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 9 گۆڵ له یاریه‌كان دا ببێته گۆڵكاری خوله‌كه و پێلاوی زێڕینی له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له مه‌راسیمی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان پێشكه‌ش كرا و هه‌روه‌ك محه‌مه‌د هاوار له تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر به 8 گۆڵ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی مسۆگه‌ر كرد .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان و وه‌رگرتنی پێلاَوی زێڕین له‌لایه‌ن كوره‌لاوی پێشمه‌رگه یاد عوسمان ، وشیار ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی زۆر باش بینرا له خوله‌كه و چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی له یارییه‌كانمان دا نه‌مان توانی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنین ده‌نا تیپی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پله‌كانی پێشه‌نگ یاری ده‌كرد و ئاستی یاریزانانی تیپه‌كه‌شمان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه گۆڵكاری خوله‌كه له تیپه‌كه‌ی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو .
وشیار ئه‌حمه‌د پیرۆزبایی له تیپه‌كه‌یان و كاكه یاد عوسمان كردوو هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و به‌ڵێنی دڵسۆزی و هه‌وڵدان و كۆڵنه‌دانی بۆ یانه‌كه‌شیان دووپات كرده‌وه .