پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی 23 / 6 ی هه‌موو ساڵێك ده‌بێته یادێكی وه‌رزشی جیهانی كه ڕۆژی جیهانی ئۆڵۆمپیاده و له‌و ڕۆژه‌شدا كه ده‌كاته سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه شاری سلێمانی ماراسۆنێكی ماوه درێژ ڕێك ده‌كات .
ڕێكخراوی ماراسۆنی سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق و یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدان لقی سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به ڕێك خستنی ڕاكردنێكی ماوه درێژ بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له شاری سلێمانی و له‌لای پاركی ئازادی كه بڕیاره كاتژمێر 9:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌نجام بدرێت و بۆ مندالاَنی 5 تا 10 ساڵ بۆ ماوه‌ی یه‌ك میل ده‌بێت و بۆ سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كانی دیكه‌ش 5 كم دیاری كراوه .