ته‌ندروستی -
سووربونه‌وه‌ی چاوه‌كان یه‌كێكه له كێشه و گرفته ته‌ندروستیه‌كان كه پێویسته زۆر لێی به ئاگا بیت چونكه نیشانه‌یه بۆ چه‌ند كێشه‌یه‌كی چاو، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشیه‌كانی چاو باسی لێوه ده‌كات، له‌وانه‌ش:
1- ئەگەر چاوسوربوونەکە ئازاری لەگەڵدا بوو
2- ئەگەر تەڵخبوونی بینایی لەگەڵدا بوو
3- ئەگەر سەرئێشە و هێڵنجی لەگەڵدابوو
4- ئەگەر بەهۆی بەرکەوتنی شتەوە دروست بوبوو
5- ئەگەر هەستیاری بە ڕووناکی لەگەڵدابوو
6- ئەگەر دوای بەکارهێنانی عەدەسە دروست ببوو
7- ئەگەر چاوسوربوونەوەکە لە منداڵی ساوادا بوو
8- ئەگەر چاوەکە ئاوسابوو
9- ئەگەر برژانگ و پێڵووی چاوت لکابوو بەهۆی مادەی لینجی سەوزباو
10- ئەگەر خەرمانە بە دەوری گڵۆپدا درووست بوو ، یان فلاش و خەتی لارت بینی
11- ئەگەر ئازاریشی نەبوو بەڵام لە هەفتەیەک زیاتر خایاند
12- ئەگەر هەر نەخۆشییەکی رۆماتیزمی یان بەرگری جەستەیی یان گرفتی خوێنت لەگەڵدابوو.