پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی گرنگی دان به پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له یاریزانی تۆپی باله به شێوه‌یه‌كی زانستی و له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك ڕاهێنه‌ری پێگه‌یشتووی به‌ئه‌زموون ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خولێكی تایبه‌ت به پێگه‌یاندنی ڕاهێنه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كاته‌وه.
بڕیاره خوله‌كه له به‌رواری 18 تا 20 / 6 / 2019 و له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب به‌ڕێوه بچێت و تێیدا چه‌ند وانه‌بێژێكی به ئه‌زموونی یاریه‌كه وانه‌كان به شێوه‌ی تیۆری و پاكتیكی ده‌ڵێنه‌وه و هه‌روه‌ك پاش كۆتاهاتنی خوله‌كه‌ش بڕوانامه‌ی باوه‌ڕێپێكراو به ڕاهێنه‌رانی به‌شدار بوو ده‌درێت ، سه‌باره‌ت به‌و خوله جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به نوسراوی فه‌رمی لقی یه‌كێتییه‌كانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراق ئاگادار كردۆته‌وه تا له هه‌ر پارێزگایه‌ك دوو ڕاهێنه‌ر به‌شدار بێت و مه‌رجی یه‌كێتیه‌كه‌ش ده‌بێت به‌شدار بوو دوایی وه‌رگرتنی بڕوانامه له پارێزگه‌كه‌ی خۆی فێرگه‌ی تایبه‌ت به‌و یارییه بكاته‌وه تا بتوانن نه‌وه‌یه‌كی نمونه‌یی به‌هێز بۆ داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بنیات بنێن .