تهندروستی -
زهردوی بریتیە لە زەرد ھەڵگەڕانی سپێنە و ژێر پێڵوی چاو و پێست بەھۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی بلیڕۆبین لە خوێندا.
لە ڕاستیدا زەردوویی نیشانەیە و دەرکەوتەی ژمارەیەک نەخۆشی زۆر و فرەجیاوازە، ڕێژەی ئاسایی بۆ کەسی پێگەشتوو کەمترە لە ١مگم\دسلتر، بەڵام لەسەرو ٣ مگم\ دسلتر لە سپێنەی چاو و دواتر لە ناوپۆشی دەم و ژێر زمان و سەر پێستی لەش بەدیار دەکەوێت و ھۆکار و چارەسەری زەردوویی لە گەورە ساڵان بەراورد بە تازە لە دایکبووان زۆر جیاوازە، لهم بابهتهوه دكتۆر هەرێم کریم احمد پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە باس له نیشانه و هۆكار و چۆنیهتی چارهسهری ئهم نهخۆشییهدهكات.
نیشانەکانی ئهم نهخۆشییه:
- تا و لەرز
- دروست بوونی ئازار له ناوسكدا
- پەڵە و شین بوونەوەی پێست
- بێھێزی و شەکەتی
- تێر بوونی ڕەنگی میز
- کاڵبوونەوەی ڕەنگی پیسایی
- قەبزی و باوبژی ناوسک
- ڕشانەوەو دڵ تێکھەڵاتن
- نەمانی حەزی خواردن
- کێش دابەزین
- کەمخوێنی
- تێکچوونی سوڕی خەوتن
- لە کاتی پەکەوتنی جگەردا ئاوسانی قاچ و کۆبوونەوەی ئاو لە سکدا.
- خورانی پێست
ھۆکارەکانی:
بەگشتی دەکرێت بە ٣ گروپەوە کە نەخۆشیەکانی جگەر و بۆریەکانی زراو و شیبوونەوەی خوێن دەگرێتەوە.
لە وانە:
-ھەوکردنی جگەر بەھەر ھۆکارێک بێت وەک ڤایرۆسی و تێکچوونی بەرگری لەش ھتد
-ھەوکردنی و گیرانی بۆریەکانی زراو یان بەردی تورەکەی زراو.
-شیبوونەوەی خوێن Hemolytic anemia
-کۆنیشانەی گلبەرت كە زەردوویەکی کەمە لەگەڵ ئاسایی بوونی ھەموو پشکنینەکانی تر Gilbert syndrome
-ھەندێ جار تەنھا بەرزبوونەی ڕێژەی زەردوویی دەبێت لەکاتی پشکنینی فەرمانەکانی جگەر بەبێ دۆزینەوەی ھۆکارێکی دیاریکراو.
-زیادە بەکارھێنانی یاخود ژەھراوی بوون بە ھەندێ دەرمان وەک پاراسیتامۆڵ و پنیسلین و ستیڕۆید ھتد
-زیادەڕوی لە خواردنەوەی مەشروبات
-ھەندێ نەخۆشی بەکتریایی و مشەخۆرەکان
-شێرپەنجەی جگەر و پەنکریاس و بۆریەکانی زراو
-ھەندێ نەخۆشی دەگمەن وەک ویلسن و دۆبسن و کریگلەر و ھتد
شیکاری پێویست بۆ دهست نیشانكردنی نهخۆشیهكه:
- پشکنینی خوێنی گشتی
- شیکاری تەواوی فەرمانەکانی جگەر
- پشکنینی ڤایرۆسی جگەر
- پشکنینی پێویست بۆ نەخۆشیەکانی خوێن
- سۆنەری ناوسک
- ھەندێك شیکاری و وێنەی تیشکی تایبەت
MRI & MRCP $ CT بە گوێرەی نەخۆشی ھۆکاری زەردوویەکە.
چارەسەر چییه؟
بە گوێرەی ھۆکاری زەردوویەکە دەگۆڕێت بەڵام گرنگی دان بە پاکو خاوێنی و گۆڕینی شێوازی ژیان و خواردنی تەندروست بە جگەرو خۆ کوتان دژی ڤایرۆسی جگەر و وازھێنان لە مەشروب خواردنەوە و دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی و کۆنتڕۆڵ کردنی چەوریەکانی خوێن و بەکارنەھێنانی زیادی دەرمان و دووربوون لە تاتۆکردن و بەکارھێنانی دەرمانی نایاسایی لە ھەنگاوە گرنگەکانی خۆپارێزیە.