پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بووه پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا پاش ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایدا به گۆڵێكی خاوێن له تۆتنهامی برده‌وه .
له یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ وتۆتنهام له یاریگای وان‌دا میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه .
یارییه‌كه به گۆڵێكی محه‌مه‌د سه‌ڵاح كه له‌خوله‌كی دوو به لێدانی سزا تۆماری كرد یارییه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێهێنا .
به‌و شێوه لیڤه‌رپوڵ بۆ شه‌شه‌م جار له‌مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و تۆتنهامیش شكستی هێنا له بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازناوی چامپینۆس لیگ .