‌نەخۆشانی دەرونی چاك دەبنەوە؟



ته‌ندروستی‌ - 

زۆربەی ئەوانەی نەخۆشییەكی دەرونی قورسیان هەیە , چاكبوونەوە پرۆسەیەكی بەردەوامە.لەبەرئەوەی نەخۆشی یەكە بنەبڕنابێت وحاڵەتەكە پێویستی بە چاودێری وچارەسەری بەردەوامە.

چاكبونەوە پرۆسەی گێڕانەوەی ژیانە لە نەخۆشی یە دەرونییەكە، دكتۆرە لاڤە دارا پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیە دەرونیەكان لەم بابەتەوە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە ئایا چاكبوونەوەی نەخۆشی دەرونی بە مانای چی دێت؟.

دكتۆرە لاڤە دەڵێت" هەروەك چۆن لەكاتی ڕووداوە قورسەكانی ژیان مرۆڤەكان فێردەبن بە تێپەڕبوونی كات چۆن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئاستەنگەكان."

چاكبوونەوە ئەم چەمكانە دەگرێتە خۆ:
- دۆزینەوەی شوێنی خۆت لەم جیهانەدا.
-  بەدەست هێنانی ئاسودەیی دەرون.
- دووبارە پێكهێنانەوەی پەیوەندی لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان.
- دۆزینەوەی دەرفەت بۆ گەشەسەندن.
- دۆزینەوەی خۆشی.

چاكبوونەوە بریتی نی یە لە :

1- چاكبوونەوەی سەرتاسەری و نەمانی نیشانەكانی نەخۆشی یەكە.
2- كۆتایی هاتنی هەموو ئاستەنگەكان.
3- نەمانی چانسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشی یەكە دوای بەڕواڵەت نەمانی.
4- گەڕانەوە بۆئەو ژیانەی كە لەسەرەتاوە پلانی بۆ داڕێژراوە .

بەڵام دەكرێت ژیانێكی باش بێت هەرچەندە جیاوازیش بێت.



PM:01:58:02/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 4023 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌