ته‌ندروستی -
خۆراکی ته‌ندروست له ئێستادا به یه‌کێک له بنه‌ما سه‌رکیه‌کانی خۆپاراستن و چاره‌کردنی نه‌خۆشیه‌کانی ئێسک و جومگه و ماسوولکه‌کان داده‌نرێت وێنه‌ی هه‌موو نه‌خۆشیه‌کانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی وه‌رزش ڕۆژانه و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و دابه‌زاندی کێش له‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون، دكتۆرە هەڤین وەك پزیشكی پسپۆڕی ئازار و بەنج خۆراكەكانی لەم بابەتەدا وەك لیستێك ئامادە كردووە.
باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ ئازاری پشت و جومگه‌کان :
1- میوه ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی یه‌کان وه‌ک قه‌یسی و شلێک و کاڵه‌ک ، گێلاس ، مۆز ، مزره‌مه‌نی یه‌کان وه‌ک پرته‌قاڵ و نارنج و لانگی ، توو و تووتڕک ، ئەڤۆگادۆ .
2- سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان : وه‌ک که‌له‌رم و سپێناخ و بڕۆکلی و مه‌عده‌نووس ، هه‌روه‌ها سه‌وزه ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی یه‌کان وه‌ک بیبه‌ری زه‌رد و گێزه‌ر ، له‌گه‌ڵ بیبه‌ری سوور .
3- ماسی سه‌لموون و سه‌ردین و توونه .
4- پاقله‌مه‌نی یه‌کان وه‌ک فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک له‌گه‌ڵ هێلکه و شیری که‌م چه‌وری .
5- فستقی سودانی و کاژۆ و گوێز و بادام .
6- نه‌عنا و چه‌وه‌نده‌ر .
7- زه‌رده‌چه‌وه ، زه‌نجه‌بیل ، دارچینی ، چای سه‌وز ، بیبه‌ری توند ، زه‌یتی زه‌یتوونی ئه‌سڵی .
ئه‌و خۆراکانه‌ی له ئینزلاق و سه‌وه‌ڤان و پشت ئێشه و نه‌خۆشی جومگه‌کان پێویسته نه‌خورێن یان که‌م بکرێنه‌وه :
1-شه‌کر و ئه‌و خۆراکانه‌ی شه‌کری دروستکراوی تێایه وه‌ک سارده‌مه‌نی و شیرینی و خوادنه‌وه گازیه‌کان و خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌کان .
2- خۆراکی ناو قوتوو وه‌ک گۆشت و ماسی قوتوو؛ هه‌روه‌ها گۆشتی ئاماده‌کراوی وه‌ک هه‌مبه‌رگر و ستیک وکه‌نتاکی و باستڕمه.
3- به‌کار نه‌هێنانی ڕۆنی ئاژه‌ڵ و زه‌یتی موهه‌دره‌جی ڕووه‌کی بۆ چێشت لێنان .
4- خواردنی سوێر .