ته‌ندروستی -
شه‌كره بریتییه له نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌ن له ئه‌نجامی زیادبوونی زیاتر له بڕی ئاسایی شه‌كر له خوێندا به هۆی كه‌م و كورتییه‌ك له ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین یان چالاكی ئینسیولین وه یان هه‌ردووكیانه‌وه ڕووده‌دات.
ئه‌نسۆلین چییه؟
هۆرمۆنێكه كه ڕژێنی په‌نكریاس ده‌ریده‌دات و پاش خواردن هه‌ڵده‌سێت به گواستنه‌وه‌ی شه‌كری زیاده له خوێندا بۆ خانه‌كانی له‌ش، كه‌واته كه‌می بڕ یان چالاكی ئه‌نسۆلین ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی بڕی شه‌كر له خوێندا ودروست بوونی نه‌خۆشی شه‌كره.
به شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خۆشی شه‌كره دوو جۆره:
1.جۆری یه‌كه‌م- ڕه‌نگه له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا ڕووبدات به‌ڵام زیاتر له منداڵان و هه‌رزه‌كاران و تازه‌پێگه‌یشتوواندا ڕووده‌دات كه تیایدا په‌نكریاس بڕێكی زۆر كه‌م یان هیچ ئه‌نسۆلین ده‌رنادات.
2.جۆری دووه‌م- ئه‌م جۆره زۆربه‌ی كات پاش ته‌مه‌نی 40 ساڵی ڕووده‌دات و به‌ربڵاوترین جۆری نه‌خۆشی شه‌كره‌یه كه تیایدا په‌نكریاس توانای ده‌ردانی بڕی پێویستی ئه‌نسۆلینی نییه‌و هه‌ستیاری خانه‌كان بۆ ئه‌نسۆلین كه‌م ده‌بێته‌وه.جۆرێكی دیكه هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن شه‌كره‌ی دووگیانی كه بریتییه له ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له كاتی سكپریدا، دكتۆر كامه‌ران ڕه‌سوڵ وه‌ك پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و خۆراك ڕێنماییه‌كی گرنگ ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه و به ڕۆژوون.
1- نه‌خۆش چه‌ند كاتژمێرێك پێش به‌ربانگ نه‌خه‌وێت به هیج جۆرێک.
2-زۆر گرنگه ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و به‌ڕۆژوون پێویسته چه‌ند كاتژمێرێك پێش به‌ربانگ و دوای نوێژی عه‌سر نه‌خه‌ون به هیج جۆرێک له به‌ر ئه‌گه‌ری دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له خوێن دا .
3- پشكنینی شه‌کره بکرێت و ئه‌گه‌ر له ( ۸۰ ملگم ) که‌متر بوو یه‌کسه‌ر ڕۆژووه‌که‌ت بشکێنه ، پێش كاتژمێر (دووی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ر له ( ۱۰۰ ملگم ) که‌متر بوو.