‌هۆكاره‌ و چاره‌سه‌ری ئازاری ئانیشك



 
ته‌ندروستی‌ - 

Tennis elbowجۆرێكی‌ هه‌وكردنی‌ ڕه‌فیسكه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئازار و ئاوسان له‌ ئانیشك و قۆڵ،  دكتۆر خالید عبدالرحمن  پزیشكی جومگەو فەقەرات و رۆماتیزم باس له‌ نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی ئه‌م جۆره‌ ئازاره‌ ده‌كات.

دكتۆر خالید ده‌ڵێت"سه‌ره‌ڕای‌ ناوه‌كه‌ی‌، ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رگیز به‌لای‌ تێنسیشدا نه‌چووبیت ئه‌گه‌ری‌ تووش بوونت به‌م حاڵه‌ته‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌ هۆی‌ گوشین و گرتنی‌ چه‌ند باره‌ی‌ كه‌لوپه‌ل و ئامرازه‌كانه‌ زیاتر به‌ په‌نجه‌ گه‌وره‌ و په‌نجه‌ی‌ شایه‌ت و باڵا به‌رزه‌. گرتنی‌ مۆبایلیش هۆكارێكی‌ تره‌."

ئه‌گه‌ر تۆ له‌ كاتی‌ چه‌كوشكاری‌ ، سڕینه‌وه‌ ، گسك لێدان و پاككردنه‌وه‌، هه‌ڵگرتنی‌ كه‌لوپه‌لی‌ قورس بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ، كاری‌ گه‌چكاری‌ و لبغ ، ڕاكێشان و سه‌رخستن, ئازار و ناسۆرێكی‌ توند له‌ لای‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئانیشكت دروست بوو هه‌روه‌ها وه‌ك پێویست نه‌تتوانی‌ كاره‌كه‌ی‌ خۆت ئه‌نجام بده‌ی‌ ئه‌گه‌رێكی‌ زۆره‌ تووشی‌ ئه‌م هه‌وكردنه‌ بووبیت.
كاتێك سه‌ردانی‌ پزیشكت كرد حاڵه‌ته‌كه‌ به‌ چه‌ند تێست و پشكنینێك ده‌ناسرێته‌وه‌ و ده‌ست نیشان ده‌كرێت.

چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر: 
هه‌ندێكجار ئه‌م حاڵه‌ته‌ خۆی‌ چاك ده‌بێت، هه‌ندێ جاریش بارودۆخه‌كه‌ قورستره‌ ‌ و ده‌رمانی‌ تایبه‌ت و هه‌ڵبه‌ستن و پشووی‌ پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت‌. له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر باش نه‌بوو ئه‌وا ده‌رزی‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن پزیشكی‌ پسپۆره‌وه‌ له‌ لای‌ ئانیشكه‌وه‌ ده‌درێت كه‌ گه‌ره‌نتی‌ زیاتره‌، له‌ حاڵه‌تی‌ ده‌گمه‌نیشدا پێویستی‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ ده‌بێت.



PM:01:13:17/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌