پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتی و دارایی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ڕاپه‌راندن ، له‌شاری هه‌ولێر و له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه درا :
1- دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه‌ی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا 21 یه‌كێتی ناوه‌ندی وه‌رزشی كوردستان كاروچاڵاكیان ئه‌نجامداوه ، كاروچاڵاكی ته‌واوی یه‌كێتیه ناوه‌ندییه وه‌رزشیه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت
2- ئه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشیانه ئاگادار كرانه‌وه كه‌تا ئێستا كاروچاڵاكیان نیه ، له‌كاتێكی زوودا ده‌ست بكه‌نه‌وه به‌چاڵاكیه‌كانیان وه‌ك دووا ئاگاداری بۆیان
3 - هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاروچاڵاكی ئه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان كرا كه‌له‌وماوه‌یه‌دا كار‌و چاڵاكیان به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی پێداچوونەوە به‌كاروچاڵاکیان
4- لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان پالپشتی خۆی بۆ نوێنه‌رایه‌تی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه له‌به‌ڕێوه‌چوونی كاروچاڵاكیه‌كانیان له‌سه‌رئاستی پارێزگاكانی هه‌رێم كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان ئه‌نجام بدرێت
5- کار‌و چاڵاکیەکانمان بەشێوەی باشتر ڵەگەڵ یەکێتیە وەرزشیەکان بەردەوام دەبێت بەجۆرێک لەخزمەتی وەرزشوانانی کوردستان بێت
ڕاگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان