ته‌ندروستی -
ماست یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سووده ته‌ندروستیه‌کانی ، به یه‌کێک له باشترین خوادنه‌کان داده‌نرێت له مانگی ڕه‌مه‌زان به تایبه‌ت له ژه‌می پارشێودا، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌كانی خواردنی ماست باس ده‌كات ئه‌گه‌ر له پارشێودا بخورێت.
گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی ماست :
1- سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ پڕۆتین، هه‌ستی برسیه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه له کاتی به‌ڕۆژبوون دا .
2- بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین ( B ) و ( D ) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم .
3- ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان، که بریتی یه به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به له‌ش که کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس ڕێک ده‌خات و پاش سک چوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌م ده‌کات و له ناو ده‌چن.
4- بۆ خۆپاراستن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان.
5- که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
6- ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات.
7- ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات.
8- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕیخۆڵه‌دا .
9- ماستی بێ چه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ستیاریان به شیر هه‌یه یان ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه.
10- یه‌کێکه له باشترین خواردنه‌کان بۆ ئه‌و ئافره‌تی دووگیانی به‌ڕۆژوو به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت .
11- یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی خه‌و ده‌دات .
12- یارمه‌تی چاک بوونه‌وه‌ی قورحه و هه‌وکردنی گه‌دده و دوانزه‌گرێ ئه‌دات به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بێت .