تهندروستی -
لەگەڵ ئەوەی بەرۆژووبوون ئەرکێکی ئاینیە و بەندەکان لە خودای گەورە نزیک دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لە رووی زانستیەوە سەلمێندراوە کە بەرۆژووبوون سوودێکی زۆری ھەیە بۆ مرۆڤ لەوانەش .
1- بەرۆژووبوون پشوو بە جەستە دەدات و ئەو ژەھرانەی لەناوی کەلەکە بووە دەری دەدات .
2- پرۆسەی ھەڵمژینی ئەو خۆراکانەی لەناو گەدە ماوەتەوە دەوستێت و ئەمەش رێگەی خۆشکەرە بۆ ئەوەی ئەو ژەھرەی لەناو گەدە ماوە دەربدرێت .
3- بەرۆژووبوون یارمەتی جەستە دەدات لە سەر بونیات نانەوە خانەکان و کاری خانەکان چالاک دەکات و جەستە لە ژەھر پاک دەکاتەوە و کای خوێن باشتر دەکات، لەبەر ئەمە پزیشکان ئامۆژگاری نەخۆشەکان دەکەن لەسەر برسیەتی پشکنینە پزیشکیەکان ئەنجام بدەن .
4- بەرۆژووبوون خانەکانی لەش نوێ دەکاتەوە و زیاتر چاbکیان دەکاتەوە .
5- پارێزگاری لە ووزەی جەستەی دەکات و کار دەکات لەسەر دابەش کردنی بە پێی پێویستی بەشەکان .
6- بەرۆژووبون کاری ھەرس کردن ئاسان دەکات و جەستە رێک دەخاتەوە لەرووی زۆر خۆری .
7- یارمەتی کرانەوەی بیرو ھزری مرۆڤ دەدات.
8- بەرۆژووبوون پێستی مرۆڤ نوێ دەکاتەوە و زیاتر گەشەی پێدەدات .
9- بەرۆژووبوون یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری کۆمەڵێک نەخۆشی .
10- یارمەتی مرۆڤ دەدات لە کەمکردنەوەی رێژەی چەوری لە جەستە و خوێن .
11 بەرۆژووبوون رێگە دەگرێت لە گرژبوونی خوێنبەرەکان و مرۆڤ دەپارێزێت لەو نەخۆشیانەی تووشی دڵ دەبن .
12- بەرۆژووبوون یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە، چونکە پشوو بە پەنکریاس دەدات و لهبهر ئهوهی پەنکریاس مادەی ئەنسۆلین بەرھەم دەھێنێت و شەکر دەکاتە مادەی نیشاستەیی و چەوری و لەخانەکان ھەڵیدەگرێت، ئەگەر ھاتوو رێژەی خواردنەکە لە رێژەی ئەنسۆلینەکە زیاتر بوو ئەوا پەنکریاس تووشی ماندووبوون دەبێت و رێژەی شەکر لە جەستە بەرز دەبێتەوە .
13- بەرۆژووبوون پارێزگاری لە جەستە دەکات و لەقەڵەوی دەیپارێزێت .