پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 4/5/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ئومێد عه‌بدوڵڵا ناسراو به (جێگر) سه‌رپه‌رشتیاری تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌ی نه‌ورۆز، كه به هۆی لێدوانی نادروست و بێ به‌ڵگه بۆ ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن قسه‌ی كردبوو، بانگهێشتی باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان كرابوو، بڕیار درا به:
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو، كه له كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
• به هیچ شێوه‌یه‌ك ئومێد عه‌بدوڵڵا مافی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌ی نه‌ورۆزی نابێت و، بۆی نییه له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه ئاماده‌بێت.
2- دواخستنی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان تا كۆتایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز،ئه‌مه‌یش به هۆی رێزگرتن له‌م مانگه پیرۆزه و، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز خوله‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
3- یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی لاوانی كوردستان له رۆژی پێنجشه‌ممه 9/5/2019 به‌رێوه ده‌چێت، له رۆژی هه‌ینی 10/5/2019 به هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، خوله‌كه ده‌وه‌ستێت و له رۆژی هه‌ینی 24/5/2019 گه‌ڕی هه‌شته‌م به‌ڕێوه ده‌چێت.
4- یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌م و كۆتایی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه 6/5/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
5- ئاگاداری یانه به‌شداربووه‌كانی قۆتاغی كۆتایی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، له گه‌ڕی كۆتایی خوله‌كه هه‌ر كێشه و گرفتێك له نێو یاریگه رووبدات، دوای لێكۆڵینه‌وه یانه‌ی خه‌تابار بۆ ریزی یانه پله‌سێیه‌كانی كوردستان داده‌به‌زنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌رپه‌رشتی و چاودێری یارییه‌كان ده‌كه‌ن.
6- له یاری نێوان سیروانی نوێ و زاخۆ له خولی نایابی لاوانی كوردستان، به هۆی هه‌ڕه‌شه و هێرشكردن بۆ سه‌ر ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست له لایه‌ن یاریده‌ده‌ری پزیشكی یانه‌ی زاخۆ(محه‌ممه‌د ئیبراهیم)، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• ناوبراو بۆی نییه له یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
7- له گه‌ڕی كۆتایی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی نابێت له نێو گۆڕه‌پانی یاریگه رووماڵ بكه‌ن، ده‌توانن له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن.
8- غه‌رامه‌كردنی هه‌ردوو یانه‌ی پیره‌مه‌گروون و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆی ئاماده‌نه‌بوونیان له یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، له یارییه‌كانی داهاتوو هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاماده‌ی یاری نه‌بێت، راهێنه‌ری یانه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز راده‌گیرێت.
9- هه‌ژماركردنی ئه‌نجامی یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
• ئافره‌تانی هه‌ولێر (5) پیره‌مه‌گروون (سفر).
• سێمێڵ (5) هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید (سفر).
10- به هۆی لێدوانی نادروست بۆ ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن له لایه‌ن راهێنه‌ری تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی سیروانی نوێ (عه‌باس فه‌ره‌ج)، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنی نابراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زاری دینار.
• پێویسته ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بێت.
11- شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 9/5/2019 له كاتژمێر 9:00 ـی شه‌و، مه‌ڕاسیمی كۆتایی خه‌ڵات و رێزلێنان له یانه‌كانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و گۆڵكاری خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.