تهندروستی -
پڕكردنهوهی ددان ههنگاوێكی گرنگه بۆ پاراستنی ددانهكان له كێشان، لهم بابهتهوه دكتۆر كۆچهر پزیشكی ددان چهند ڕێنماییهك ڕون دهكاتهوه بۆ ئهو كهسالنهی ددانیان پڕ دهكهنهوه لهوانهش.
1-دوای ددان پڕكردنەوە نزیکەی بۆ ماوەی یەک تا سئ کاتژمێر پێویستە هیچ خواردەمەنیەک بەو لابەشەی دەم نەخورێت و نەجوێندرێت کە سڕکراوە چونکە دەبێتە هۆی بریندار بوونی لێو و روومەتی کە بەهۆی سڕكردنەوە هەستی پئ ناکرێت.
2- ددانە پڕکراوەکە رەنگە بە گەرمی یا ساردی هەستیار بئ وە رەنگە لە کاتی نان خواردن و پەستان خستنە سەر ددانە پرکراوەکە کەمێک ئازاری هەبێت ئەمەش بە حاڵهتێکی ئاسای دادەندرێت .
3- ێەگەر نەخۆش هەستی کرد پرکردنەوەکە کەمێک بەرزە ئەوە پێویستە نەخۆشهكه بگەرێتەوە لای پزیشكەکە .
4- ئەگەر ددانەکە بە پڕکراوەی سپی پڕکراوە پێویستە نەخۆش بۆ ماوەی 24 کاژێر خۆی بەدوور بگرێت لە خواردن و خواردنەوەی رەنگدار کە دەبێتە هۆی گۆرانی رەنگی پرکردنەوەکە.
5-ئەگەر ددانەکە بە ئەمەلگەم پرکراوە کە رەنگەکەی لە نێوان سلڤر بۆ رەشە ئەوە پێویستە نەخۆشەکە بۆ ماوەی 24کاتژێر نان بەو لا بەشەی دەم نەخوردرێرت کە ددان لەم بەشە پڕکراوەتەوە.
6- شوێنی دەرزی سڕکردنەکە ئەگەر ئازاری هەبوو ئاساییە.