پێشمه‌رگه سپۆرت -
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ره‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌دریان رابیۆتی فه‌ره‌نسی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات .
پێگه‌ی ئۆك داریۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه زیدان راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رابیۆت ئه‌نجام بدات وبیكاته شوێنگره‌وه‌ی لوكا مۆدریج له یانه‌كه‌یدا .
جگه له زیدان چه‌ندین یانه گرنگی به گواستنه‌وه‌ی رابیۆت ده‌ده‌ن له‌وانه یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه وتۆتنهام ولیڤه‌رپوڵ ویۆڤانتۆس ، گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزنه‌ش له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت.