پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی تۆپی باله‌ی عێراق بڕیاری دا به ئه‌نجام نه‌دانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق .
پاش ئه‌وه‌ی فیدراسۆنی تۆپی باله‌ی عێراق بڕیاری دا له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب یارییه‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات خوله‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ڕِێوه نه‌چوونی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه به پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی وه‌ك یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی كردویانه به‌هۆكاری كه‌می تیپه‌كان له شاری به‌غداد و به‌شدارینه‌كردنی تیپه‌كانی كوردستان خوله‌كه ئه‌نجام نادرێت .
سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 10 تیپی باله‌ی كچان له شاره‌كانی كوردستان بوونی هه‌یه‌و بوونه‌ته تیپی فه‌رمی كه به‌شداری له خوله‌كان ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه ده‌بوو یه‌كێتی باله‌ی عێراق خوله‌كه‌ی له شاره‌كانی سلێمانی یاخود هه‌ولێر ئه‌نجام بدایه ئه‌وه‌ش به هۆكاری سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه ، به‌لاَم له نه‌بوونی تیپه‌كان و كه‌مییان نه‌توانراوه خوله‌كه له شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت .