ته‌ندروستی -
ئازاری پشت یه‌كێكه له‌و گرفته باوانه‌ی له ئێستادا زۆر كه‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌توانن سوود له‌م ڕێنماییانه وه‌ربگرن.
1- کێشت دابه‌زێنه ، چونکه کێشی زۆر کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپی هه‌یه له‌سه‌ر بڕبڕه‌کانی پشتت.
2- زۆر دانیشتن یاخود زۆر وه‌ستان به پێوه هه‌ردووکی کاریگه‌ریه‌کی خراپی هه‌یه ، هه‌تا ئه‌توانیت له‌جوڵه‌یا به
3- خۆت لاده له‌هه‌ر جوڵه‌یه‌کی خێرا یان هه‌ڵه‌ی بڕبڕه‌کانی پشتت .
4- ئه‌گه‌ر پشتوێنی توبی به‌کارده‌هێنیت بۆ پشتت پێویسته له‌ژێر چاودێری پزیشکدا بێت (چونکه زۆر به‌کارهێنانی ده‌بێته هۆی لاوازی ماسولکه‌کانی پشت ).
5- له‌کاتیکدا بمانه‌وێت شتێک هه‌ڵگرینه‌وه ، پێویسته ئه‌ژنۆمان بچه مێنینه‌وه نه‌ک پشتمان.
6-له‌کاتی دانیشتن دا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک دانیشه و پشتیه‌ک یان خاولیه‌کی پچووک بخه‌ره پشته‌وه.
7- له‌کاتی نوستن دا پشتیه‌کی مامناوه‌ند به‌کاربهێنه ، باشتره له‌سه‌ر پشت یاخود له‌سه‌رلا بخه‌ویت ، هه‌ردوو ئه‌ژنۆت پچه‌مینیته‌وه وپشتیه‌ک بخه‌یته نێوان دوو ئه‌ژنۆت (شێوه‌ی مناڵ له‌سکی دایکیدا ).
8- هه‌وڵ ده پێڵاوه‌کانت مریح و نزم بێت.
9-له‌کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل دا پشتیه‌کی بچووک له پشتته‌وه دانێ ، وه‌دوورکه‌وه له لێخوڕین بۆ ماوه‌ی زۆر، ئه‌گه‌ریش ماوه‌که زۆر بوو پێویسته له‌نیوانیا پشوو وه‌رگریت.
10- هه‌وڵ ده که به‌پێوه ده‌وه‌ستیت به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک بوه‌ستیت و هه‌ردووشانت به‌ره‌و پشته‌وه به‌ره و ماسولکه‌کانی سکیشت به‌ره‌و ناوه‌وه .
11- له‌کاتی هه‌ستکردن به ئازار ،تکایه نوێژ له‌سه‌ر کورسی بکه ، سوجده مه‌به هه‌تا ئازاره‌که‌ت باش ئه‌بێت .
12-له‌کاتی هه‌ستکردن به‌ئازار ئه‌توانیت جه‌وه‌نه‌ی سارد یان گه‌رم به‌کاربهێنیت.
13-ـئه‌گه‌ر گه‌ده‌ت باشه ئه‌توانیت ئه‌و خواردنانه بخۆیت که بیبه‌ری توون و زه‌نجه‌فیل و زه‌رده‌چه‌وه‌ی تیایه چونکه ئه‌مانه ئازارشکێنی سرووشتیان تیایه .
14-وه‌رزشی گونجاوو و مه‌له‌کردن دوو هۆکاری گرنگن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار ، ئه‌بێت وه‌رزش وه‌کو چاره‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ که‌یت .
15- ئازاره‌که‌ت مه‌شاره‌وه ،به‌ڵکو باسی که له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ت و ده‌وروبه‌رت هه‌رچه‌نه که‌میش بێت ، چونکه لایه‌نی ده‌روونی کاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ کونترۆڵ کردنی ئازاره‌که‌ت .
16- مه‌ساج کردن به‌شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی و به‌هێواشی کاریگه‌ریه‌کی باشی هه‌یه بۆ خاوکردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان ، ئه‌توانیت زه‌یتی نه‌عنا به‌کاربهینیت که سڕکه‌ره‌و ئازار شکێنی سرووشتیشه .
17- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که ئازاری موزمنیان هه‌یه ئه‌توانن ده‌فته‌رێکی یاده‌وه‌ری دابنێن بۆ ئازاره‌کانیان ، ئه‌وشتانه بنووسن تیایدا که‌ئازاره‌که‌یان زیاد ئه‌کات یان که‌م ئه‌کات له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ،ئینجا به‌پێی ئه‌وه ژیانی ڕێکخات
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری