پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شه‌هیدان به فه‌رمی یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرده یاریگه‌ی ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی له قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی كوردستان و له سێهه‌م یاری قۆناغی دووه‌میشدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 27 ئاداری 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو یانه‌ی شه‌هیدان بێ بوونی هیچ هانده‌رێك له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه یاری ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه‌یان ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه بۆ ئه‌م یاریه و به هیواین بتوانین سێ خاڵی دیكه ده‌ست بخه‌ین .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یاریه‌كه‌یان له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌كه‌یان ویسام ووتی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی شه‌هیدان دراوه و به ڕه‌زامه‌ندی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستانه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به یانه‌ی پێشمه‌رگه نیه ، ناوبراو ووتیشی پێمان ڕاگه‌یاندراوه كه یاریه‌كه بێ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت و ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نیه و له سه‌ر داوایی یانه‌ی شه‌هیدانه .
یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆی 16 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی پله یه‌كی كوردستانی گرتووه و یانه‌ی شه‌هیدانیش به 4 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه .