پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ولاَتی ڕوسیا و به به‌شداری سه‌دان یاریزانی ئاست به‌رزی جیهانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كاراتێی ڕوسیا به مه‌راسیمێكی قه‌شه‌نگی وه‌رزشی ده‌ستی پێكرد .
له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه شه‌ش كێشی له هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان به‌شداری له یارییه‌كانی پێكردوو تێیداو دوای ڕكابه‌رییه‌كان ، مه‌به‌ست فایه‌ق یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و یه‌كێك له یاریزانه ئاست به‌رزه‌كان توانی دوای سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌ك له كێشی - 84 كغم و گه‌یشتنی به یاری كۆتایی میدالیای زیوو به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له هه‌مان كێش ، شاكۆ عه‌لی یاریزانی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له یارییه‌كه‌ی و به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند خالێك به‌لاَم به‌هۆی پێكانێكی قورس له ئه‌ژنۆی دا نه‌یتوانی درێژه به یارییه‌كه بدات و له تاتمێی یاریكردن به ڕێنماییه پزیشكییه‌كان دور كه‌وته‌وه .
ئه‌مه وته‌كانی ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو سه‌باره‌ت به به‌شداریان له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كان و ئه‌و ووتی ، شڤان عوسمان یاریزانی یانه‌كه‌مان و یه‌كێك له باشترینه‌كانی عێراق دوای دوو سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كانی كێشی قورس + 84 كغم و پێش گه‌یشتنی به فیناڵ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێك له به‌هێزترین یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه یاری كرد كه توانی 4 به 2 خاڵ له پێش بێت به‌لاَم له نیو چركه‌ی كۆتایی یارییه‌كه یاریزانی ڕكابه‌ری توانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه و دواتر و لیژنه‌ی ناوبژیوانان ئه‌و یاریزانه‌یان به سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌مدا ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌ده‌ست هێنانی یه‌كه‌م خاڵی یارییه‌كه ، مورادی ووتیشی یه‌كێك له ڕۆژه خراپه‌كانی ژیانی ڕاهێنه‌ریم ئه‌و ڕۆژه بوو كه باشترین یاریزانمان نه‌یتوانی بگاته فیناڵ ی ئاست و كێشه‌كه‌ی خۆی .
سه‌باره‌ت به یاری كچان ، ڕاهێنه‌ری تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ته‌نیا خاتوو چرخان جعفر مان له كێشی - 61 كغم یاری كرد كه نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی ڕكابه‌ره‌كه‌ی بشكێنێت و له پاڵه‌وانێتیه‌كه دور كه‌وته‌وه .