پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیمی تۆپی پێی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ناعات كاره‌با له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، ڕێباز صدیق ، ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌می تیمی تۆپی پێی یانه‌كه به نوسراوێكی فه‌رمی داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد .
سه‌باره‌ت به‌و پرسه ، وسام محه‌مه‌د بازگ ، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه و به ڕاگه‌یاندنی یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند ، كه دوای كۆتاهاتنی یارییه‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌ناعات كاره‌با ، ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه‌مان ، ڕێباز صدیق ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی گه‌یاندۆته به‌نده بۆ په‌سه‌ند كردن كه دواتر كارگێڕی یانه بڕیاری لێده‌دات .