پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌كانی 11 تا 14 ی خولی نایابی عێراقی ئاشكرا كرد .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی ناوبراو بڕیای داوه له به‌رواره‌كانی 10 ، 15 ، 20 و 25 ی مانگی نیسانی 2025 یارییه‌كانی ئه‌و جه‌ولانه به‌ڕێوه بچن كه تێیداو تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوو یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی و دوو یاری له نێو هۆڵی خۆی و هانده‌رانی ئه‌نجام ده‌دات .
تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له به‌رواری 10 ی نیسان ده‌بێته میوانی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌رچی له به‌رواری 15 ی هه‌مان مانگ ده‌بێت میوانداری له یانه‌ی غاز جنوب ده‌كات ، ئه‌مه‌و له 20 ی نیساندا یاریزانه‌كانی پێشمه‌رگه ڕوو ده‌كه‌نه شاری دیوانیه و ده‌بنه میوانی یانه‌ی ده‌غاره و له دوا جه‌وله‌شدا و له به‌رواری 25 ی نیسانی 2025 له نێو هۆڵی یانه‌كه‌یاندا میوانداری له یانه‌ی مقدادیه ده‌كه‌ن .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كان و كاتژمێری دیاری كرا‌و بۆ به‌ڕێوه چونیان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .