پێشمهرگه سپۆرت -
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆکی فەخری یانەی وەرزشی سلێمانی دەستنیشانکرا .
لەسەردانێکدا بۆ یانەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی لەلایەن سەرکەوت حەسەن سەرۆکی یانە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازی لێکرا .
دوای بەسەرکردنەوەی بەشە جیاجیاکانی یانەکە قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی فەخری یانەی دایک دیاریکرا .
تاڵەبانی رایگەیاند مێژوی وەرزش لە سلێمانی بە یانەی وەرزشی سلێمانییەوە گرێ دراوە و چەندین نەوەی خەڵکی سلێمانی بیرەوەرییان لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەیە .
وتیشی یانەی سلێمانی یانەی دایکە و دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە .
سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی چۆنییەتی بووژانەوە و گەشەپێدانی یانەکە کە لە ئێستادا خاوەنی چەندین تیپە لە بوارە جیاوازە وەرزشییەکاندا گفتوگۆی تێروتەسەلیان کرد و بڕیاردرا لە ماوەیەکی کورتدا پلانێکی تۆکمە بۆ پێنج ساڵی داهاتووی یانەکە ئامادەبکرێت تا بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک یانەی سلێمانی بگاتەوە ئەو ئاستەی کە شایستەی ناوبانگ و مێژووە پڕشنگدارەکەی .
ڕاگهیاندنی یانهی سلێمانی