پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌رزبونه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ئه‌نجامی تیمه‌كه‌مان ، ئه‌مه وته‌ی وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه بوو له كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی تیمی تۆپی پێیان .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 13 ی ئازاری 2025 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و ، م ، شێرزاد محه‌مه‌د حسن - ی سكرتێر و ئه‌دیب شكور ، زرنگ سه‌لاَح ، هه‌ردوو خاتوون كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕێباز صدیق ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌می تیم و ئه‌رسه‌لان جه‌لال - ی یاریده‌ده‌ر و عوده‌ی عبدل خالق ڕاهێنه‌ری جه‌سته‌ی و ڕاستگۆ محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزان به‌ڕێوه چوو ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری تیمی تۆپی پێی یانه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی تیمه‌كه‌یان كه له یارییه‌كانی ڕابردویان ئه‌نجامی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی گرێبه‌ستی یاریزانان له خولی نایابی یانه‌كانی عێراق كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێت له قۆناغی دووه‌مدا تیمه‌كه‌مان به به‌رگێكی نوێ ڕێك بخه‌ینه‌وه .
دواتر حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆ هه‌میشه پاڵپشتان ده‌بین و له نزیكه‌وه به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی كاره‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین تا تیمه‌كه ڕۆحی سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌به‌ربكه‌نه‌وه و بچنه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان ، به‌ڕێزیان ئه‌وه‌شی به گرنگ زانی كه له قۆناغی دووه‌مدا تیمه‌كه‌یان پێشمه‌رگانه له نێو یاریگه به ڕۆح و گڕوتینه‌وه یارییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و سه‌ركه‌وتنه تۆراوه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، موراد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی عێراق یانه‌یه‌كی كاریگه‌ره هه‌ربۆیه بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌ست كه‌وته‌كان ناوه‌ستن تا ده‌گه‌نه خه‌ونه گه‌وره‌كه‌یان كه خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه .
له كۆتایی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ، ڕێباز صدیق ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌می تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، سوپاسی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد ، كه پاڵپشتیان بوون و هیوای خوست كه له قۆناغی دووه‌مدا جیاواز ببیرێن و دڵی هانده‌ران و هه‌وادارانی یانه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتنه‌كان خۆش بكه‌ن .