پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ساڵێك له‌مه‌و به‌رو له ڕۆژی 5 ی ئازاری 2024 دا یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كانی شاری هه‌ولێر له یاری شه‌تڕه‌نج بۆ دواجار ماڵئاوای له دۆستان و هاوڕێیانی كردوو به‌و بۆ ئه‌و یاده‌ش ، یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی ، له ژێر چاودێری یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراقی و نێو ده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانێتیه‌ك ڕێك ده‌خات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی شه‌تڕ‌نجی عێراق به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ یادی هاوڕێمان ، كۆچكردوو ( نوح عه‌لی حسێن ) ده‌بێت كه له ساڵی ڕابردوو به‌هۆی كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل ه‌وه كۆچی دوای كرد ، ئه‌سعه‌د ووتیشی له نێو هۆڵی سیتی سینه‌ما و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌ڕێوه ده‌چێت كه زۆرینه‌ی یاریزانانی شاره‌كانی عێراق تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن جگه‌له بانگێشت كردنی یاریزانانی ولاَتی ( ئێران ، سوریا ، مصر ، ئه‌رمینیا و چه‌ندین ولاَتی دیكه ) .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه له هه‌مان به‌روار پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ست پێده‌كات و له كۆتایشدا و له مه‌راسمێكی پڕ یاده‌وه‌ری كۆچكردوودا خه‌لاَته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن .