پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
بە ئامادەبوونی جێگری سێیەمی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق، د . بەیدا گه‌یلانی، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شەممه به‌رواری 20 ی شوباتی 2025 له نێو باره‌گه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و به‌سه‌رپه‌رشتی خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوبراو به‌ڕێوه چوو .
لەو کۆبوونەوەیه‌دا كه ، ئیگناسسی فابریگاس پسپۆڕی ئیسپانی و ڕاوێژکاری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی خاتوو ئیشتار عەلی حەمێل و ئەندامانی لیژنەی یەکسانی و دکتۆره لینا سەباح ماتی و دکتۆر زیلان نۆزاد و خاتوو فاتن حەقی ئیسماعیل و ڕاپۆرتدەری لیژنەکە بەڕێز عەلی ئەحمەد عەودە ئامادەی بوون ئامادەبووان باسیان لە چەندین بابەتی پەیوەست بە وەرزشی ئافرەتان کرد، هەروەها ڕێگاکانی پەرەپێدان و پێشخستنی بۆ باشترین ئاست .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشكیان خسته سه‌ر چەندین بابەتی پەیوەست بە وەرزشی ئافرەتان لە عێراق و ڕێگاکانی پەرەپێدانی و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ داڕشتنی پلانی گونجاو بۆ ئەم بابەتە .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت خاتوو لەیلا محەمەد ئەمین، ئەندامی كۆمیته‌ی جێبەجێکاری لیژنەی ئۆڵۆمپی و سەرۆکی لیژنەی یەکسانی ئاماژەی بەوەدا کە "لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن كراوه لەسەر داڕشتنی میکانیزمێکی کارکردنی هاوبەش لەنێوان لیژنەکە و لقەکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی لە سەرجەم پارێزگاکان بۆ جێبەجێکردنی چەندین چالاکی و بۆنە و ئەنجامدانی پاڵەوانێتی و خول و فێستیڤاڵی وەرزشی پەیوەست بە وەرزشی ئافرەتان .
له دوا وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و سه‌رۆكی لبژنه‌ی یه‌كسانی ووتی له چوار ساڵی داهاتوودا وه‌رزشی ژنان و كچان ده‌به‌یته ئاستێكی دیكه ئه‌وه‌ش پاڵپشت به ، پاڵپشتییه‌كانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی‌ی عێراق به‌ڕێز د . عه‌قیل مفتن .