پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و له نێو هۆڵی سه‌لاَحه‌دین له هۆتێل میریدیان هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق به‌ڕێوه چوو .
بە ئاماده‌بوونی نوێنەری لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئۆڵۆمپی ئاسیا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام درا كه تێیداو جگه‌له سه‌رۆك و جێگرانی هه‌شت پاڵێوراو له ڕكابه‌ری بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی حه‌وت كورسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ش پاڵێوراو كشانه‌وه ئه‌مه‌و د ، عه‌قیل مفتن به 37 ده‌نگ به سه‌رۆك و عه‌بدول سه‌لام خڵف به 37 ده‌نگ بووه جێگری یه‌كه‌م و به‌ختیار فه‌ریق به 34 ده‌نگ جێگری دووه‌می بۆ خۆی یه‌كلاكرده‌وه و خاتوو به‌یدا گه‌یلان به 33 ده‌نگ وه‌ك جێگری سێهه‌می سه‌رۆك دیاری كرا ، ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له ( ئه‌حمه‌د حه‌نون ، د ، زه‌یدوون جه‌واد ، حامد حه‌نون ، مه‌حمود عه‌باس ، مسته‌فا جه‌بار ، حه‌لیل یاسین و هه‌رده ڕه‌ووف بارام ) سه‌ركه‌وتنیان وه‌ك ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن به‌ده‌ست هێنا جگه‌له ئه‌ندامێتی هه‌ردوو خاتوون ، له‌یلا محه‌مه‌د و ئینشائه‌لاَ سه‌عد كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو سه‌ركه‌وتبوون .
له كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی گشتی به كۆی ده‌نگ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد بۆ ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی خۆیان له چوار ساڵی داهاتوو دا .
جێگه‌ی باسه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق له ساڵی 1948 ته‌وه دامه‌زراوه و سه‌رپه‌رشتی چالاكییه‌كانی 27 یه‌كێتی وه‌رزشی سه‌ر به لیژنه‌كه‌ی ده‌كات و له ساڵی 2003 شه‌وه ئه‌مه سێهه‌مین جاره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌دات .