پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه له كه‌شێكی زستانه‌ی سارده‌وه گۆڕا بۆ كه‌شێكی وه‌رزشی گه‌رم و پڕ هانده‌ر ئه‌وه‌ش له دوای ده‌ست پێكی یاری نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ولێر له جه‌وله‌ی چواره‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عیراق دا .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 8 ی شوباتی 2025 و له نێو هۆڵی یانه‌كه‌ی ، تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی هه‌ولێر كرد ، له‌و یارییه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كوڕانی پێشمه‌رگه و هه‌ولێری میوان به هه‌وڵی بردنه‌وه و ده‌ست خستنی خاڵی یارییه‌كه به ڕكابه‌ریه‌كی سه‌خت چونه نێو كه‌شی یارییه‌كه و له سێتی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ولێر توانیان به ئه‌نجامی 20 - 25 خاڵ براوه‌بن .
سێته‌كانی دووه‌م و سێهه‌م بۆ پێشمه‌رگه جیاواز بوو دوای ئه‌وه‌ی به ئاستێكی به‌رزی هونه‌ری گه‌ڕانه‌وه نێو كه‌شی یاری و به خاڵه‌كانی 25 - 23 و 25 - 19 بردنه‌وه‌یان بۆ خۆیان یه‌كلاكرده‌وه .
هه‌روه‌ك له سێتی چواره‌م بوو به‌هۆی پێكانی ڕێبه‌ر بابه ڕه‌سول یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پێگه‌ی دووی نێو یاریگه و چه‌ندین گۆڕانكاری له‌لایه‌ن كاكه جوان ڕاهێنه‌ری هه‌ولێر ئه‌نجام له به‌رژه‌وه‌ندی تیمی میوان به 24 - 26 خاڵ كۆتایی هات .
سێتی پێنجه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه :
له‌و سێته‌دا و له سه‌ره‌تاوه یانه‌ی هه‌ولێر ئاستێكی به‌رزی پیشان دا‌و تا خاڵی 10 به سێ خاڵ له پێش بوون ، به‌لاَم ئاست به‌رزی یاریزانانی پیشمه‌رگه و هه‌ریه‌ك له ، ڕابه‌ر ، هیوا و دیاری بووه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ و توانیان به ئه‌نجامی 15 - 13 خاڵ بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به‌و ئه‌نجامه‌شیان كۆی خاڵه‌كانیان له چوار یاری بۆ 5 خاڵ به‌رز كرده‌وه .