پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی ڕومادی كردوو توانی سێ خاڵی گرنگی لێ وه‌ربگرێت .
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق جه‌وله‌ی 14 ی قۆناغی یه‌كه‌م ، كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 4 ی شوباتی 2025 ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌مانده‌یی میوانداری له یانه‌ی ڕومادی كرد ، پێشمه‌رگه له‌م یارییه‌دا به ئاستێكی به‌رز بینران و یاریزانانی ، هه‌وڵی سه‌كه‌وتنیان ده‌دا تا بتوانن به سود وه‌رگرتن له یاریگه و هانده‌رانیان سێ خاڵه‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
ده‌ست پێكی یاری و له گێمی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو تیم به یه‌ك ئاست بینران و گۆڵه‌كانیان به خاوێنی مایه‌وه ، ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان له‌لایه‌ن ڕێباز صدیق ی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه ، به ئاست و ئه‌نجام پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو بوون تا له خوله‌كی 71 دا و له‌لایه‌ن یاریزان سالار حسێن گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆمار كردوو سێ خاڵی گرنگی جه‌وله‌ی 14 ی بۆ تیمه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه .