پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
خانمه وه‌رزشكارێكی شاری سلێمانی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق دیاری كرا .
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی سه‌لاَحه‌دینی تایبه‌ت به هۆتێل میریدیان هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی نوێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ڕێوه چوو .
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه به ئاماده‌بوونی د ، عه‌قیل مفتن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی نابراو بوو تێیداو دوای ڕاگه‌یاندنی ناوی كاندیدان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام درا ، ئه‌مه‌و دوای ئاشكرا كردنی ئه‌نجامه‌كان ، خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین به 18 ده‌نگی ته‌واو توانی به سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دیاری بكرێت و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
هه‌روه‌ك بۆ ته‌واوكاری ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و دیاری كردنی دوو ئه‌ندامی خاتوون بؤ كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ، دوباره خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و خاتوو انشا‌الله سعد حه‌مید به ئه‌ندامی ئه‌و كۆمیته‌یه دیاری كران كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ خزمه‌ت به وه‌رزشی خانمان و ژێر خانی وه‌رزشی عێراق ده‌كه‌ن .
ناساندن
خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین له دایك بووی ساڵی 1961 ی شاری سلێمانی یه‌و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی یه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژ ئاوا و له ساڵی 1972 ه‌وه وه‌ك یاریزان له یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و باسكه خزمه‌تی به وه‌رزشی شاری سلێمانی كردووه و یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی سیروان و هه‌روه‌ك له مێژووی وه‌رزشی دا توانیویه‌تی خه‌رمانێك له ده‌ست كه‌وت و خزمه‌ت به وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق به گشتی بكات و تا ئێستاش له‌و خزمه‌ته‌ی به‌رده‌وامه و دوا پۆستی به سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق هه‌ڵبژێردراوه و وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق -یش ده‌ست نیشان كراوه .