پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار له خولی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب توانی سێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ر و به‌به‌شداری 14 یانه ڕكابه‌رییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی شه‌تڕه‌نجی یانه نایابه‌كانی عێراق ده‌ستیان پێكرد .
له‌و خوله‌دا و له دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانییان به سێ سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ( ڕه‌سیل ، سه‌ماوه و هه‌ده‌ف ) و یه‌كسان بونیان له‌به‌رامبه‌ر قادسیه له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بێن .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل كه سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان بێ بوونی یاریزانی پیشه‌گه‌ر به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه كردووه و خۆش به‌ختانه‌ش به ئاستێكی به‌رزه‌وه بینراوین ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا ته‌نیا توشی یه‌ك شكست بوون له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با و سێ سه‌ركه‌وتن و یه‌ك یه‌كسان بونیان هه‌یه‌و له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی دێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو یاریشان له قۆناغی یه‌كه‌مدا ماوه .