ئارسیناڵ هەوڵی‌ گواستنەوەی‌ نیکۆ ویلیامز دەدات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ ئارسناڵی‌ لەندەنی‌ ئامادەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ولیامز بداتە ئەتلەتیک بلباو.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە ئاستی نیکۆ ولیامز بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا و لەچەندین خولی جیهانەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یانەی ئارسناڵ لەسەرداوای ئارتێتا بەجدی هەوڵی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئیسپانییە دەدەن و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نیکۆ بداتە بلباو کە بڕەکەی 42 ملیۆن پاوەندە.

گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی و هەڵوێستی یانە باسکییەکەش ڕوننیە سەبارەت بە داهاتووی نیکۆ ولیامز.



PM:07:43:27/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌