دەیڤز مەرجی هەیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئالفۆنسۆ دەیڤیزی کەنەدی و بەرگریکاری یانەی بایرن میونخ بەچەند مەرجێک ڕازیبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بکاتەوە

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە  ئەستێرە كەنەدییەكە ڕەزامەندی نیشانداوە بۆندەکەی تاکو هاوینی 2030 درێژ بکاتەوە.

بێڵد ئاماژە بەوەش دەكات  بەرانبەر ئەو نوێکردنەوەی بۆندە دەیڤیز وەک پاداشت دەیەوێت نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت هاوكات مووچەی ساڵانەی دەیڤیز لە کەمتر لە 10 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەو ماوەیەدا نزیکەی 5 ملیۆن یۆرۆی دیکەی وەکو پاداشت پێدەدرێت .


PM:09:40:25/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌