پێشمهرگه سپۆرت -
بە فەرمی ڕۆناڵد ئاراوخۆ گرێلەستێكی نوێی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە واژووكرد .
ئێوارەی دوێنێ ئاراوخۆ گەیشتە بارەگای بەرشەلۆنە و تەنیا دوای 15 خولەك لە بارەگاكە هاتە دەرەوە و واژووی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كردووە، بەم 15 خولەكەش گرێبەستە نوێیەكی بەرگریكارە ئۆرۆگواییەكە دەبێتە خێراترین نوێكردنەوەی گرێبەست لە مێژووی یانەكەدا .
یانە كەتەلۆنییەكە گرێبەستی ئاراوخۆی 25 ساڵی تاكو هاوینی 2031 نوێ كردووەتەوە .
پاش نوێكردنەوەی گرێبەستەكەشی ئاراوخۆ وتی: زۆر دڵخۆشم لێرە و ماوەی شەش ساڵە لێرە م وبە تێپەڕبونی كات خۆشەویستی یانەكە و هاندەرانم بەدەستهێناوە .
وتیشی: كارێكی تەواونەكراومان هەیە كە بردنەوەی چامپیۆنسلیگە و هەموو هەوڵێك دەدەین لە پێناویدا .