پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له به‌رواری 24 ی مانگی 1 ی 2025 یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق گۆڕانكاری له واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه كردوو هه‌روه‌ك یاری نێوان یانه‌كانی هه‌ولێر و غاز جنوبی دواخست .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی ناوبراو بڕیاری دا یاری ده‌ست پێكی خوله‌كه له به‌رواری 23 ی هه‌مان مانگ و له نێوان یانه‌كانی نینوی و مقدادیه به‌رێوه بچێت و به‌وه‌ش واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر پێشخرا ، هه‌روه‌ك به‌هۆی به‌شداری یانه‌ی هه‌ولێر له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب یاری نێوان ئه‌و یانه‌یه و یانه‌ی غاز جنوب بۆ واده‌یه‌كی نادیار دواخرا .
هه‌ر له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی شوڕته ده‌كات و ده‌غاره‌ش ده‌بێته میوانی مه‌صافی شیمال .
خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه :