پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی باله‌ی یانه‌ی مقدادیه یه‌كێك بوو له تیمه به‌هێزه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و ته‌نیا تیم كه توشی شكستی كرد تیمه به‌هێزه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو .
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه یارییه‌كانی له نێو هۆڵی سه‌ناعه‌ی شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت ، كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 27 ی 12 ی 2024 تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له سێهه‌م یاری خۆی ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی مقدادیه بۆوه ، له‌و یارییه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی هه‌ردوو تیم ڕكابه‌ری ئه‌نجامی كۆتاییان ده‌كرد و سه‌رئه‌نجام و له كۆتایی كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3 - 1 سێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 20 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه .