پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و له نێو هۆڵی سه‌ناعه یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 25 ی 12 ی 2024 و له یارییه‌كی ماراسۆنی دا ، هه‌ردوو تیمی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و نینوی ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه ، له‌و یارییه‌دا و له سێتی یه‌كه‌م ڕكابه‌ری به‌هێز له نێوان یاریزانانی هه‌ردوو تیم بینرا و خاڵ له دوای خاڵ پێكه‌وه لة ململانيَدا بوون ، تا دواجار پێشمه‌رگه توانی به ئه‌نجامی 32 - 30 خاڵ بردنه‌وه به ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه و له سێتی دووه‌می یارییه‌كه‌دا و پێشمه‌رگه باشتر بینران و به ئه‌نجامی 25 - 19 خاڵ توانیان ئه‌نجامه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه و هه‌رچی له سێتی سێهه‌م بوو ڕابه‌ر و هاوڕێكانی به هه‌مان ئاسته‌وه هاتنه‌وه نێو كه‌شی یارییه‌كه و ئه‌وجاره به 25 - 18 خاڵ ئه‌و سێته‌یان بۆ خۆیان كۆتایی پێهێنا و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش كوڕانی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م سێ خاڵی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه وه‌رزی نوێی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 13 یانه كه دابه‌شی سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه كراون به‌ڕێوه ده‌چێت و له كۆتایش هه‌شت یانه‌ی ده‌گه‌نه قۆناغی هه‌شتی خوله‌كه و ئه‌و كات یارییه‌كان ده‌بنه شێوازی چوون و هاتن .