پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جێگری نوێی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و هاوكاره‌كانی ده‌كات بۆ متمانه به‌خشین پێیان له ئه‌ركه نوێكانیان .
به ناوی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ( عه‌باس عه‌لی ئه‌حمه‌د ) جێگری نوێی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و ( حسێن سه‌لیم ) ئه‌مینداری دارایی ( داره‌وان قادر ، هه‌كاری داود و موحسین مه‌ولود ) ئه‌ندامانی نوێی یه‌كێتی ناوبراو ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتن و متمانه به‌خشین یان له‌و پۆستانه و هیوادارین به‌ڕێزان له ئه‌ركه نوێكانیان سه‌ركه‌وتووبن و ببنه هۆكار بۆ خزمه‌ت به چینی وه‌رزشكارانی كوردستان و جێگه ده‌ستیان بۆ پێشكه‌وتنی وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی كوردستان دیار بێت .
دووباره پیرۆزه
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه 23 ی 12 ی 2024