پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی دریم زۆن كافێ ، به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی هه‌ولێر به‌به‌شداری 78 یاریزان پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی شه‌تڕه‌نجی به به‌شداری یاریزانانی یانه‌كانی عێراق و سوریا و ولاَتی ئێران ئه‌نجام دا .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه یارییه‌كانی به شێوه‌ی سویسری و به نۆ جه‌وله به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی ڕكابه‌ری یاریزانانی به‌شداری دواجار ، ئه‌حمه‌د جه‌زا ی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه‌ش دوای كۆكردنه‌وه‌ی 7,5 خاڵ ، ئه‌مه‌و یاریزان ڕێباز ناصر له هه‌مان یانه به كۆی 6,5 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی مسۆگه‌ر كرد .
دوای كۆتاهاتنی یارییه‌كانی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه خه‌لاَت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان دابه‌ش كرا‌و په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه دادرایه‌وه كه یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و نێو ده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندی كردبوو .
سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێك له پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌كان بوو كه یاریزانی زۆر ئاست به‌رزی به‌خۆیه‌وه بینی و تا دوا ساته‌كان ڕكابه‌ری بۆ ئه‌نجامه‌كان به‌رده‌وام بوو ، هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه گرنگه ئه‌م جۆره پاڵه‌وانێتیانه ئه‌نجام بدرێت و یاریزانان به‌رده‌وامبن تا بۆ پاڵه‌وانێتیه به‌رمییه‌كانی كوردستان و عێراق ئاماده‌بن .