به‌ داوه‌تنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ باله‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداری‌ خولێكی‌ دۆستانه‌ له‌ ولاَتی‌ ئێران ده‌كات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ئاماده‌كاری‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ چڕی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیمه‌كه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ ولاَتی‌ ئێران و به‌شداری‌ خولێكی‌ دۆستانه‌ ده‌كه‌ن .

سه‌باره‌ت به‌ بانگێشت كردنیان بۆ ئه‌و خوله‌ د ، سه‌لاَح كانه‌بی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت زانیاری‌ زیاتری‌ دا و ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان جیاواز له‌ وه‌رزه‌كانی‌ ڕابردوو ئاماده‌كاری‌ ده‌كات به‌ كۆمه‌ڵێك یاریزانی‌ لاوه‌ وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ ئه‌زمونێكی‌ نوێ‌ له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ به‌ فه‌رمی‌ بانگێشتی‌ خولێكی‌ دۆستانه‌ له‌ ولاَتی‌ ئێران كراون كه‌ له‌ شاره‌كانی‌ مه‌ریوان و سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تێیداو چوار یاری‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ سێ‌ یاریان له‌ شاری‌ مه‌ریوان و یه‌ك یاری‌ له‌ شاری‌ سنه‌ ده‌بێت .

كانه‌بی‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كرد كه‌ له‌ به‌رواری‌ 30 ی‌ مانگی‌ 11 یارییه‌كانیان ده‌ست پێده‌كات و له‌ به‌رواری‌ 3 ی‌ 12 ی‌ 2024 كۆتا یاریان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

د ، سه‌لاَح له‌ درێژه‌ی‌ وته‌كانی‌ ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ده‌چیته‌ ولاَتی‌ ئێران كه‌ به‌ فه‌رمی‌ بانگێشت كراوین و ئه‌وه‌ش بۆمان ده‌بێته‌ كه‌شێكی‌ گونجاو تا كه‌مپێكی‌ مه‌شقی‌ و یارییه‌كانی‌ لێ‌ ئه‌نجام بده‌ین كه‌ بۆ یاریزانانمان ده‌بێته‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداریان له‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ به‌رواری‌ 7 ی‌ مانگی‌ 12 ی‌ 2024 ده‌ست پێبكات .

دواجار ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتیشی‌ ئه‌و تیمانه‌ی‌ یاریان له‌به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین له‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ یانه‌كانی‌ ئێران به‌شدارن و له‌ تیمه‌ به‌هێزه‌كان ده‌بن .



PM:08:34:26/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌