پێشمه‌رگه‌ له‌ یانه‌ پێشه‌نگه‌كانه‌ - ڕیزبه‌ندی‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوای‌ كۆتاهاتنی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ شه‌شه‌م له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و سه‌ركه‌وتنی‌ له‌ جه‌وله‌یه‌دا ، تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ بنێت و له‌ پله‌ی‌ شه‌شه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ یه‌وه‌ بگاته‌ پله‌ی‌ سێهه‌م .

سه‌ركه‌وتنی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ میسان به‌ گۆڵێكی‌ بێ‌ وه‌لاَم و به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌و سێ‌ خاڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌ی‌ دا كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ بۆ 10 خاڵ به‌رز كردنه‌وه‌ و به‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌شیان له‌ پله‌ی‌ سێهه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ جێگیرن .

ئه‌مه‌و له‌ هه‌مان خول دا الغراف یه‌كه‌مه‌ به‌ 14 خاڵ و هه‌رچی‌ الجۆلان ه‌ 12 خاڵی‌ هه‌یه‌ دووه‌مه‌ .

ته‌واوی‌ ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان .


PM:07:35:26/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 1852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌