ئەستێرەیەکی‌ گرنگی‌ عێراق لە یارییەکەی‌ عومان بەشداری‌ ناکات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

عەلی جاسمی‌ ئەستێرەی‌ هێڵی پێشەوەی‌ هەڵبژاردەی‌ عێراق توشی پێکان بووە لە پاژنەی پێیدا و بەرامبەر عومان پشووی پێدەدرێت.

فیراس بەهر ئولوم، ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند،یاریزان عەلی جاسم لە یارییەکەی شێرەکانی ڕافیدەین بەرامبەرهەڵبژاردەی عومان ناتوانێت بەشداری بکات.

دەزگای شەفەقی ناوخۆی لە رێگەی فیراس بەهر ئولومەوە دوپاتیکردەوە، ئەنجامی پشکنینەکان دەریخستووە کە عەلی جاسم توشی‌ پێكان بووه‌ له‌ پانه‌ی‌ پێیدا و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‌ عومان یاری‌ ناكات .




PM:03:05:18/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌